بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستای هێزەکانی هەسەدە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسائیش نەتەوەیی تورکیا دێتە ئەژمار.
فیدان جەختی کرد: ئەبێ هەڕەشەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی فرات لەناوبچن و ئەنقەرە و دیمەشق لە هەموو ئاستەکاندا لە پێوەندیدان و تورکیا پاڵپشتی دەکات لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ئاماژەی دایە سەر چالاکیەکانی ئیسرائیل لە سووریا و وتی: چالاکیە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە باشووریا جێگای نیگەرانیە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە درێژەی پێوەندیەکانی ئەنقەرە و دیمەشق، ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی فرات هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سووریایە.
News ID 57650
Your Comment